Muhammed Ali Kamal
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
سلێمانی- AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق-ئه‌مریكای به هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد و رایگه‌یاند: "به‌ره‌وپێشچوونێكى ئه‌رێنييه بۆ ئاينده‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا. ده‌ستخۆشى و پشتيوانیى لێده‌كه‌ين".
نێچیرڤان بارزانی له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی سه‌باره‌ت به گه‌ڕی سێیه‌می دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق-ئه‌مریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می دیالۆگه‌كانی به "هه‌نگاوێكی گرنگ و به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌رێنی بۆ ئاينده‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا" ناوبردووه، راشیگه‌یاندووه: "ده‌ستخۆشى و پشتيوانیى لێده‌كه‌ين، هيوادارین له هه‌موو روویه‌که‌وه سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامی باشی هه‌بێت".