Eshat Fırat,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
رامه‌ڵڵا - AA
دادگای سه‌ربازیی ئیسرائیل بڕیاریدا فه‌وزی ئهلجونهیدی ته‌مه‌ن 16 ساڵان كه سمبولی به‌رگری قودسه، به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
دادگای ئۆفیری سه‌ربازیی له رۆژئاوای شاری رامه‌ڵڵای كه‌رتی رۆژئاوای داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، به كه‌فاله‌تی 10 هه‌زار شیكڵ و دادگاییكردنی به‌بێ ده‌ستبه‌سه‌ری، جونه‌یدی فه‌ڵه‌ستینی ئازاد كرد.
پارێزه‌ری جونه‌یدی، فه‌راح دیبایس، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه بڕیاری ئازادكردنی بریکاردارەكهی كه ماوه‌ی 21 رۆژه ده‌ستگیركراوه له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازیی ئۆفیره‌وه په‌سه‌ندكراوه و، داواكاری گشتیی داواكاری بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی، ره‌تكردووه‌ته‌وه.