سياسەت

سلێمانی.. په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ ٢٠ ملیار دینار ده‌كات

- سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش لە پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەرتی: "هاتووین بەدواداچوون بکەین بۆ ئەو ٢٠ ملیار دینارەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ژێرخانی کولتووری شاری سلێمانی تەرخان کراوە".

Muhammet Jalal, Feriq Fereç  | 15.09.2019 - نوێکردنەوە : 16.09.2019
سلێمانی.. په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ ٢٠ ملیار دینار ده‌كات - سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش لە پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەرتی: "هاتووین بەدواداچوون بکەین بۆ ئەو ٢٠ ملیار دینارەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ژێرخانی کولتووری شاری سلێمانی تەرخان کراوە". ( Muhammet Jalal - ئاژانسی ئانادۆڵو )

As Sulaymaniyah

سلێمانی AA

لیژنەی رۆشنبیری، کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش لە پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە پرسی خەرجکردنی ٢٠ ملیار دیناری ساڵانەی تایبەت بە شاری سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشبیری سلێمانی-یان کرد.

دوای دانیشتن و گفتوگۆكردن لەسه‌ر ئه‌و پرسە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدرا.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بابەکر دڕەیی گوتی: "دڵخۆشین بە هاتنی ئەم لیژنەیە و پابه‌ندین بە هاوکاریکردنیان و دڵنیایین پێکەوە کاری باشمان کردووە".

بابەکر دڕەیی باسی لەوە کرد ئەو پارەیە بەشێکی بۆ ژێرخانی رۆشنبیری و چالاکی کولتووری خەرجکراوە و بەشێکی تری لە بانکدایە.

لە ساڵی ٢٠١٣ بڕی ٢٠ ملیار دیناری عێراقی بۆ شاری سلێمانی تەرخان کرا بە مەبەستی گەشەپێدانی ژێرخانی کولتووری و رۆشنبیری ئەو شارە.

سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش لە پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەرتی گوتی: "هاتووین بەدواداچوون بکەین بۆ ئەو ٢٠ ملیار دینارەی لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ژێرخانی کولتووری شاری سلێمانی تەرخان کراوە".

لوقمان وەرتی باسی لەوە کرد وەکو لیژنەکە سەرنج و تێبینی خۆیان هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا دەچنە نێو وردەکارییەکانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın