یەکێتیی ئەوروپا لە چوارچێوە گفتوگۆکانی بۆ قەدەغەکردنی سەردانی بەرپرسانی روسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و راگرتنی حسابە داراییەکانیان، ناوی سوپاسالاری روسیایشی خستە نێو لیستی گەمارۆدراوەکانەوە.
دوێنێ یەکێتیی ئەوروپا بۆ سەپاندنی گەمارۆ لە سەر ١٥ کاربەدەستی روسیا، ئەندامانی ئەو یەکێتییە رێککەوتن و ئەمڕۆ لیستی ئەو ١٥ کەسە بڵاوکرایەوە.
لە نێو ئەو لیستەدا بێجگە لە سوپاسالاری روسیا، جێگری سەرۆکوەزیران، سەرۆکی روسیا، نوێنەری کاروباری کریمیا لە روسیا، وەزیری بەرپرسیاری کاروباری کریمیا و پارێزگاری سیڤاستۆپۆلیش ھەیە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.