وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان رایگەیاند: " شەوی دووشەممە لە شارۆچکەی زیرۆک-پارێزگای پاکتیکا، سەدان چەکداری تاڵیبان هێرشیانکردۆتە سەر یەکینەیەکی سەربازیی."
لەو هێرشەدا ٤٩ چەکداری تاڵیبانکوژراون و چوار سەربازی ئەفغانستانیش کوژراون بەگوێرەی قسەی کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە.
شەڕەکە زیاد لە سێ سەعاتی خایاندووە و سەربازێک کەوتۆتە بەردەستی هێرشبەران و بە بارمتە گلدراوەتەوە.
لەو کاتەی شەڕەکە بەردەوام بووە، سوپای ئەفغانستان چوون بە پیری ئەو یەکینەی لەژێر هێرشدابوون، بەڵام لەڕێگەدا کەوتوونەتە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی تاڵیبان و چەندین سەرباز برینداربوون.