Hemn Baban
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
هه‌ولێر - AA
هاتنی عه‌بادی بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌گاته سلێمانی و به‌شداریی رێوڕه‌سمی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر له سلێمانی ده‌كات.
سبەی پێنجشه‌ممه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق، حەیدەر عەبادی بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ناساندنی كاندیده‌كان له پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتی ئه‌و رێوڕه‌سمه ده‌كات و وتاریشی به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌بێت.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كاندیدی هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر له پارێزگای هه‌ولێر، هیمان ره‌مزی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه نووسینگه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگاداری‌یان كردوونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌گاته شاری سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی ناساندنی كاندیده‌كانی ئه‌و پارێزگایه، هه‌روه‌ها سبەیش له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا ده‌بێت له شاری هه‌ولێر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ناساندنی كاندیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر".
هیمان ره‌مزی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئاهه‌نگی ناساندنی كاندیده‌كان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌بێت به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر له پارێزگای هه‌ولێر".
هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییكردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له پارێزگای هه‌ولێر 8 كاندید و له پارێزگای سلێمانی 9 كاندید و له پارێزگای دهۆكیش 5 كاندیدی هه‌یه.