Zana Natık Kerem
27 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ریاز ــ AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لەگەڵ فەرماندەی ھێزەکانی لیبیا، خەلیفە حەفتەر کە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی تۆبرق رۆژھەڵاتی لیبیاوە پشتیوانی دەکرێت تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی لیبیا-یان کرد.
نووسینگەی شای سعوودیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لە ریاز دوای رێورەسمی پێشوازیکردن، لەگەڵ خەلیفە حەفتەر کۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی رەوشی لیبیا تاوتوێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئەوەش ھاتووە کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پەرۆشی سعوودیەی نیشانداوە بۆ ئاسایش و سەقامگیری لیبیا.