Zana Natık Kerem
05 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2026
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق، قەیس خەزعەلی کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی عێراق، پرۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی بەسەر عێراقەوە، تاوتوێ کراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان لە گرنگی لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەردەوامیی ھاریکاریی نێوان ھێزە سیاسییەکان کردووەتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و تەواوی پێکھاتەکانیدا.