Irmak Akcan
05 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2026
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما ئاماژەی بەوە کرد پێویستە سەرۆکی ئەمریکا ڕێز له شكۆ و کەرامەتی مرۆڤ بگرێت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری زی نیو یۆركهر، ئۆباما باسی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا کرد.
لە چاوپێکەوتنەکەدا پرسیار لە ئۆباما كرا له بارهی کاریگەرییەکانی دەربڕینێكی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە گوتبووی: "ئەمشەو شارستانیەتێکی گەورە لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێندرێتەوە".
له وهڵامدا ئۆباما خۆی به دوور گرت لە قسەکردنی ڕاستەوخۆ دەربارەی ترەمپ و، ڕایگهیاند: "باوهڕم وایه ئەو سەرکردایەتیەی ئەمریکا کە سەرۆک نوێنەرایەتیی دەکات نەک تەنیا لە ناو سنوورەکانماندا، بەڵکو لەودیو سنوورەکانیشمانەوە دەبێت ڕەنگدانەوەی ڕێزێکی بنەڕەتی بێت بۆ شكۆ و کەرامەتی مرۆڤ".
گوتیشی: "خۆنەپاراستن لە خۆبەگەورەزانین و تەنیا ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی تایبەت ڕهنگه هەڵەی لێبكهوێتهوه، چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەر سیستمی نێودەوڵەتی کەوتوون، قورس دەبێت".
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئۆباما، ئهوهیشی خستهڕوو کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو هەمان ئەو بەڵگانەی له بارهی ئێران پێشکەشی ترەمپی کردوون، پێشکەش ئهویش کردووە و، گوتی: "بۆچوونی جیاواز لە نێوان من و ناتانیاهو ههبوو".