Halit Süleyman,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
ئیدلب - AA
له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی ئهریحای سه‌ربه پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا، 13 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و، 30 كه‌سی دیكه‌ش كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی رووخاوی بیناكانه‌وه.
محه‌مه‌د هاشم كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی به‌رگری مه‌ده‌نی شارۆچکەی ئه‌ریحا به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند "فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی كه پێشبینی ده‌كه‌ین سه‌ربه سوپای رووسیا بێت، به‌بۆمبی كۆكوژ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شارۆچكه‌ی ئه‌ریحا".
هاشم باسی له‌وه كرد كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، 13 كه‌س له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كوژراون كه ژن و منداڵیان له‌نێودایه و، ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و، گوتی: "له‌و هێرشه ئاسمانیه‌دا سێ بینا خاپووربوون. تیمه‌كانی به‌رگری هه‌وڵی ده‌رهێنانی 30 كه‌س ده‌ده‌ن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی رووخاوی بیناكانه‌وه".
له‌سه‌ر گه‌ره‌نتی توركیا و رووسیا، ئاگربه‌ستی نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له سووریا له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2016دا چووه‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانای پایته‌ختی كازاخستاندا كه تایبه‌ت بوو به‌سووریا، رووسیا، ئێران و توركیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمی چاودێری بۆ به‌هێزكردنی رێگرییه‌كان له پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه.