Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
تاران - AA
١٥٠ ئەندامی پەرلەمانی ئێران داوایان لە سەرکۆماری وڵاتەکەیان، حەسەن روحانی کرد دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری دەرەوە، محەمەد جەواد زەریف پەسەند نەکات.
گوتەبێژی لیژنەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی لە پەرلەمانی ئێران، عەلی نەجەفی خۆشرودی-ی ریفۆرمخواز لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد زۆرینەی پەرلەمانتاران دەیانەوێت زەریف لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و لەوبارەیەشەوە نامەیەکیان ئاراستەی حەسەن روحانی کردووە.
هاوکات ئەندام لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، مستەفا کەواکەبیان ئاشكرایکرد، بە مەبەستی مانەوەی زەریف لە پۆستەکەیدا، ١٥٠ ئەندام پەرلەمان واژوویان کۆکردووەتەوە.
پەرلەمانی ئێران لە ٢٩٠ پەرلەمانتار پێکدێت.
دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە ناتوانێت له ئەرکەکەی بەردەوام بێت و نووسیبوی "سوپاسی گه‌لی خۆشه‌ویست و ئازای ئێران و كاربه‌ده‌سته ئازیزه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و نهزاكهتهی له میانی ٤٧ مانگی رابردوودا نیشانیان دا. له ناخی دڵه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م له هه‌ر ئه‌ركێك كه نه‌متوانیبێت به‌جێی بگه‌یه‌نم یان هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك. بمێنن بە خۆشی".