Bayram Altuğ,Rewa Mahmut Hasan
16 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
جنێڤ - AA
نوێنەری کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، برونۆ گەدۆ ئاماژە بەوە دەکات رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا و رۆژئاوای مووسڵ زیاتر لە ١٠٠ هەزار مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە.
گەدۆ لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی مرۆیی لە مووسڵ زۆر مەترسیدارە و داعش بۆ پاراستنی خۆی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی مەدەنیان لە نێو مووسڵی کۆن گەمارۆ داوە و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە کەسانی سڤیل لە شوێنە مێژووییەکان لەو شوێنەی دەستبەسەر بوون لەنێو شەروپێکدادانەکاندا گیریان خواردووە و باسی لەوەشکرد کە لەناوچەکەدا خواردن و ئاو نەماوە و کارەباشیان پێ نادرێت.
گەدۆ باس لەوە دەکات کە قەناسبەدەستەکانی داعش هەموو ئەو کەسە سڤیلانە دەکەنە ئامانج کە هەوڵی هەڵهاتن دەدەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا گەدۆ ئاماژەی بە هەواڵی ژەهراوی بوونی سەدان ئاوارەی مووسڵ کرد لە کەمپی حەسەن شام نیشتەجێن و بەهۆیەوە دوو کەس گیانی لەدەست دابێت، دوورە لەراستیەوە و گوتی "ژەهراوی بوون بە خۆراک لە کەمپەکەدا لەئەنجامی جێبەجێ نەکردنی پرۆتۆکۆڵی خواردنی ناو کەمپەکە بووە کە لەرێگادا کاتێک لەهەولێرەوە خواردنیان بۆ براوە، لە گەرمای سەرو ٤٠ پلەوە بووە، خۆراکەکە ژەهراوی بووە".
گەدۆ باسی لەوە کرد کە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس بەردەوامی هەیە و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانەوە تا ئێستا ١٩٥ هەزار کەس گەراونتەوە شارەکە.
لەکاتێکدا ٦٩٠ هەزار کەسی مەدەنی بەهۆی پێکدادانەکان لە رۆژئاوای مووسڵ ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە.