Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌یان هه‌زار خێزانی له ده‌وروبه‌ری مووسڵ به‌زۆر هێناوەتە ناو شارەکە و بەزۆرەملێ نیشته‌جێی کردوون و له‌ئێستادا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار خێزانی رفاندووه و له مووسڵ وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوته‌بێژی كۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە رێكخراوه‌كه، راڤینا شامداسانی رایگه‌یاند: "داعش له ده‌وروبه‌ری مووسڵه‌وه ده‌یان هه‌زار خێزانی بهزۆرەملێ له‌نیو مووسڵدا نیشته‌جێ کردووە"
شامدا سانی رایگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه، داعش 232 كه‌سی خه‌ڵكی سڤیل مووسڵی كوشتووه كه دژی فه‌رمانه‌كانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه و لەوکاتەی رێکخراوەکە هه‌وڵی داوە بهزۆرەملێ له‌نێو شارەکەدا نیشته‌جێیان بكه‌ن.
ناوبراو رایگه‌یاند داعش له ناوچه‌ی شۆرا لانی كه‌م 5 هه‌زار و 370 خێزان و له‌ناوچه‌ی نه‌مرود 2 هه‌زار و 210 خێزانی كۆكردوه‌ته‌وه كه كۆی گشتییان ده‌گاته نزیكه‌ی 8 هه‌زار خێزان و له مووسڵ وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێت.