03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
تاران - AA
بەمەبەستی پشتگیری لە حکوومەت و ئیدارەی ئێران، هاووڵاتیان رژانە سەر شەقامەکان.
لەسەر بانگهێشتی حکوومەت و وەک نارەزایەتییەک لە هەمبەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران، چەندین لایەنگری رژێم لە شارەکانی ئەهواز، ئابەدان، ئیلام، ئاراک، خورەم ئاباد گورگان، کرماشان، بوشەهر رژانە سەرشەقامەکان و کۆبوونەوەی جەماوەریان رێکخست.
خۆپیشاندەران دروشمی،"بروخێت ئەمریکا، بروخێت سعوودیە، بروخێت دووڕوو فیتنەکاران" یان دەگوتەوە.
لەلایەکی ترەوە کۆبوونەوەی جەماوەری کە لە لایەن دەزگای راسپاردەی سەر بە رێبەری ئێران، عەلی خامنەیی-ەوە رۆژ هەینی بڕیاربوو بەرێوەبچێت، دوا خرا.
رووداوەکانی ئێران رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەم، لە ئەنجامی پرۆتستۆکردنی گرانیی ژیان و گوزەران، بێکاریی و گەندەڵیی لەلایەن ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی مەشهەدەوە، دەستیپێکردبوو. ناڕەزایەتییەکان لە ماوەیەکی کورتدا بۆ خۆپیشاندانی دژی رژێم گۆڕان و هەریەک لە تاران، کرماشان، سنە، زەنجان، شیراز، قوم، ئەهواز، زاهیدان، ئەراک، خوڕەمئاباد و زۆر شاری دیکەیان گرتەوە. تا ئێستاش لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا لانی کەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران دەستبەسەرکراون.