میسرییەکانی دانیشتووی نیویۆرک لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر لەو شارە، بۆ سەرکۆنە کردنی رێفراندۆم لەسەر دەستووری وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی پێڵاو ئەنجامدانی رێفراندۆمیان رەتکردەوە.
خۆپیشاندەران دەیانگوت: رژیمێک رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵکی میسر نەگرێ، ئێمەیش رێز لە رێفراندۆمی ئەو ناگرین.
بە گوتنەوەی دروشم دژی سیسی، پشتگیریی خۆیان بۆ محەمەد مورسی سەرۆکی وەلاخراوی میسر دووپات کردەوە.
خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵیۆزخانەی میسر ئاماژەیان بەوە کرد لە دژی کودەتاچییان پشتگیریی لە مورسی دەکەن.