دوای کۆتایھاتنی کۆبوونەوەی گروپی دۆستانی سوریا لە پاریس، ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری و وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد.
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسانی تورکیا داودئۆغڵو گوتی: لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانم لە پاریس لەگەل سەرۆکانی ناوچەکە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار سەرۆکی هاوبەنیی نیشتمانیی شۆڕشگێران و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەحمەد ئەل جەربا دیدارمان کرد و چەند مەسەلەیەکی گرنگمان باس کرد.
داودئۆغڵو باسی لە دیداری نێوان خۆی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کیری کردو رایگەیاند، لە دیدارەکەماندا باسمان لە قەیران و کێشەکانی سوریا و رووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق کردوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا باسی لە گرنگی کۆبوونەوەی دۆستانی سوریا کردو گوتی: دوای کۆبوونەوەی لەندەن چەندین رووداو گۆڕانکاری لەسوریا روویان داوە، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو بەیاننامەیەی لەگەڵ ئەنجومەنی شوڕشگێری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ کۆنگرەی جنێڤ ٢ بڵاو مان کردەوە کاریگەری بەھێزی ھەبوو، ئەو کات رایانگەیاند بەشدار دەبن لە کۆنگرەی جنێڤ ٢، بەڵام دوو مانگ و نیو بەسەر کۆبوونەوەکەدا تێپەری کردووە، رژێمی سوریا بەتوندی لە ھێرشەکانی بەردەوام بوو، لە رێگەی بۆمبی بەرمیلەوە کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، مرۆڤە بێ تاوانەکانی رووبەرووی برسێتی کردەوە، بۆیە لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانە لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا مافی خۆیەتی لە بەشداری کۆنگرەی جنێڤ ٢ نیگەران بێ، جارێکیتر ئەمڕۆ ئێمە وەک ١١ دەوڵەت پشتگیری لە رەواندنەوەی نیگەرانیەکانی ھاوپەیمانی نیشتمانی سوریا دەکەین.
لە بەشێکی گوتەکانیدا داودئۆغڵو گوتی: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارمان لەسەر وەستاندنی کۆمەڵکوژیەکان لە سوریا داوە و دەبێ بەزوترین کات تاوانکاری بەرامبەر مرۆڤەکان بوەستێ، بۆیە کاری ھاوبەشی ئەنجام دەدەین.
جەختیشی کردەوە کە لە ئیستەنبوڵ جارێکتر لەگەڵ ئەنجومەنی نیستمانی سوریا کۆ دەبێتەوە.
لەکۆتایدا داود ئۆغڵو ئاشکرایک رد کە ئەنجومەنی نیستمانی سوریا ھێشتا بڕیاری تەواویان لە بارەی بەشدایکردن لە کۆنگرەی جنێڤ٢ نەداوە، وەک ١١ دەوڵەتی بەشداربووی کۆبوونەوەی گروپی دۆستانی گەلی سوریا رەوایی بە ھێرشەکانی رژێم لە سوریا نادەین.