ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا میکۆلا ئازارۆڤ لە بارەی خۆپیشاندانی خەڵک لە دژی حکومەتەکەی کە چەند رۆژە درێژەی ھەیە، رایگەیاند ھەوڵەکان کودەتایان پێوە دیارە تا ئەوەی ناڕەزایی بن.
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئینتەرفاکسی روسی، ئازارۆڤ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دیپلۆماتە رۆژئاواییەکان ھۆشداریی داوە بە ھەوڵی داگیرکردنی تەلاری پەرلەمان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە.
وەزیری کاروباری دەوڵەت ڤیکتۆر یانوکۆڤیچیش گوتی: "ئاشتییەکی خراپ لە شەڕ باش باشترە. داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین بە شێوەیەکی ئاشتییانە خۆپیشاندان ."
بکەن. دەورپیچدانی تەلاری پەرلەمان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە ھەوڵی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنە بۆ لە ناوبردنی رێگا چارە دیموکراتییەکان.
ئۆپۆزسیۆنی ئۆکرانیا کە زۆربەی کەناڵە میدیاییەکانی ئەو وڵاتە پشتگیری لێدەکەن، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئازارۆڤ لە کۆی ٤٥٠ کورسی پەرلەمان پێویستی بە ٢٢٦ کورسی ھەیە و ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆی خاوەن ١٧٠ کورسییە.