ئەنقەرە
رۆژی دووشەممە ٢ی کانوونی یەکەم، کۆمسیۆنی ھەڵسەنگاندنی چارەسەری پرسی کورد لە دوو توێی ٤٥٠ لاپەڕەدا، راپۆرتی کارەکانی پێشکەش بەسەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیا ساڵی ١٩٢٣، ھەوڵدراوە پرسی کورد گرێ بدرێ بە بەبواری ئاسایشەوە، بۆیە ئەو راپۆرتەی بۆ سەرەتای دامەزراندنی کۆمار ئامادەکراوە پێشنیاری تێدا کراوە "سیاسەتی جێگۆرکێکردن بەدانیشتووان" لە بەرامبەر گەلی کورد پێڕەو بکرێ.
لەڕاپۆرتەکەی سەرەتای دامەزراندنی کۆمار ناوی گەلی کورد بە " تورکی شاخاویی" ھێناوەو ئەو زمانەی قسەی پێدەکەن بە " زمانی شاخ" وەسفکردووە.
دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، شێخ سەعیدی پیران کەسایەتیی ناسراوی کورد لە ناوچەی دیاربەکر، لەدژی ئەو راپۆرتە یەکەم سەرھەڵدانی بەرپا کرد، راپەڕینی شێخ سەعید کاریگەریی زۆری لەسەر ناوچەکە ھەبوو.
شوکری کایا و ئابدین ئۆزمەن، ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکردنی راپۆرتی سەرەتای دامەزراندنی کۆمار، لە راپۆرتی خۆیان نووسیویانە: سیاسەتی بەتورک کردن، واتا سیاسەتی جێگۆڕکێکردنی دانیشتووانی کورد لە ناوچەکانی خۆیان پەیرەو بکرێ.
دەیانویست لەماوەی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵدا ناسنامەی ئەو گەلە بسڕنەوە، بەپێچەوانەی ئەو ھەوڵانە چەندین راپەرین لەدژی کارەکانی راپۆرتی سەرەتای دامەزراندنی کۆمار لە لایەن کوردان بەرپا کراوە.
دواتر ساڵی ١٩٩٠ ھەوڵدراوە مەسەلەکە لەرێی دیموکراسی و دەستوورییەوە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
لەگەڵ بونی بەسەرکۆمار تورگوت ئۆزاڵ ١٩٨٩ - ١٩٩٣ لەدەرەوەی بابەتە رەسمییەکان، دەستپێشخەریی تازەی بۆ پرسی کورد ھەبووە. ھەوڵەکانی ئۆزاڵ کاریگەریی خێرای ھەبوو بۆ ئامادەکاریی پێکھێنانی حکومەتی ھاوبەشی پارتی دەیەپە و سەھەپە ساڵی ١٩٩١.
ئۆزال سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ھەوڵی چڕوپڕی لەپێناو چارەسەری پرسی چارەسەری کێشەی کورد دا لە تورکیا، ئەو یەکێ بوو لەو سەرکردانەی نھێنییەکانی ناو سندوقە رەشەکەی ھەڵڕشت و ئەوەی نەبیسترابوو خستییەڕوو. ئۆزال لەو سەردەمەدا بەبوێرانە لە بارەی پرسی کورد سیاسەتی ژیرانەی پێڕەو دەکرد، ژیانی سیاسی و قەدەری کەسایەتی خۆی تەرخانکرد بۆ چارەسەری ئەو پرسە.
تورگوت ئۆزاڵ بەدەستی خۆی سیاسەتی نکوڵ لێکردنی وەلاوەنا.