بەیروت
وەزیری ناوخۆی لوبنان (مەروان شەربیل) لەبارەی تەسلیمکردنەوەی ئەمنیەتی ناوچەی باشوری بەیروت بەسوپای لوبنان، دەڵێ ئەوە پەیامێکە بۆ ھەموو لایەک کە دەسەڵاتی دەوڵەت بە بێ جیاوازیی لە سەرەپای ولاتدا باڵا دەستە.
حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا لەبارەی تەسلیمکردنەوەی مەلەفی ئەمنی ئەو ناوچانە بەسوپا گوتی " خۆشحاڵین بە تەسلیمکردنەوەی خاڵی پشکنین بە سوپا، ھەنگاوێکی گرنگەو نیشانی دەدا دەوڵەت لەگشت وڵاتدا بەرپرسیارێتی ئەمنی دەگرێتە ئەستۆ".
خەڵکی لوبنان ستایشی ئەو ھەنگاوە دەکەن و دڵخۆشن بەتەسلیمکردنەوەی خاڵەکانی پشکنین بەسوپای وڵاتەکەیان.
مانگی ئابی رابردوو لەناوچەی (رووەی) لەئاکامی تەقینەوەیەکدا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بەسەدان کەسی دیکە برینداربوون، دوای ئەو تەقینەوەیە، چەکدارانی حیزبوڵڵا ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان توندتر کردەوە لە ناوچەکەدا و چەندین خاڵی پشکنینیان دانابوو .