سلێمانی
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەشاری سلێمانی دەڵێ تیمی کۆمیسیۆن و نوێنەری حیزب و لایەنەکان، چوونەتە نێو بینای کارگەی جلوبەرگی ئامادەکراو (ئەلبیسەکە) لەڕۆژئاوای شاری سلێمانی کە سندوقی دەنگەکان لەوێ بۆ جیاکردنەوە کەڵکە کراون.
ئەمشەو ھەر یەکە لەبزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی رایانگەیاند: ھێزێکی چەکدار بەتەمایە لەڕێی دەستکاریی سندوقەکان ئەنجامی ھەڵبژاردنی ٢٣ی ئەیلول ئاڵوگۆڕ پێبکەن.
پەیامنێری ئانادۆڵو دەڵێ بەبۆنەی کۆبوونەوەی تیمی کۆمیسیۆن و حیزب و لایەنەکان، ئەو کارمەندانەی کە ئەرکی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەجێ دەھێنن، کراونەتە دەرەوەی ھۆڵەکە.
ھیچ کەناڵێکی میدیا بۆی نەبووە لەگەڵ نوێنەری حیزب و لایەنەکان بچێتە نێو بینای ئەلبیسەکە.
چاوەڕێ دەکرێ بەھۆی ئەو ھەڵوێست و بانگەوازەی ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بەدەستکاریی کردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن، قەیرانێکی سیاسی لەھەرێمی کوردستان بێنێتە ئاراوە.