نیویۆرک
لە سەرجەم جیھان ٨٤ وڵات و ٤١ سەرکۆمارو ٦٥ وەزیری دەرەوە بەشدارییی لەکۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی سوریا، یەمەن، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، پرۆسەی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سۆماڵ دەبێ.
ئافاف کۆنجا گوتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ ئاژانسی ئانادۆلو رایگەیاند: بێجگە لە سەرکۆمارو کاربەدەستانی وڵاتان ٨٠٠ رێکخراوی نێودەولەتی بەشداریی لە کۆبوونەوە دەکەن.
ھەروەھا بریارە رۆژی پێنجشەممە (٢٦ی ئەیلول) ئاشتۆن کاترین رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەوروپا لەگەڵ ھەریەکە لەوەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمریکا، فەرەنسا، روسیا، چین و ئینگلتەرا دیدارو وتووێژ بکات بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.