به‌غدا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد تانكه‌رێكی بۆمبرێژكراو له شاری حلله‌ی سه‌ر به پارێزگای بابلی باشووری به‌غدا له‌لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه ته‌قێنرایه‌وه و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ئاكامدا 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 100ی دیكه برینداربوون.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا كه وێنه‌یه‌كه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه هاتووه كه ئه‌و ئاماره‌ی كوژراو و برینداران سه‌ره‌تاییه و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و ئاماره زیاتر بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز و گه‌وره بوو و بریندی ژماره‌یه‌كی زۆری برینداران سه‌خته.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای بابل ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێژه‌ی كوژراو و برینداران بدا چونكه تا ئێستا ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ئامارێكی راست و دروستیان نه‌داوه‌ته ئه‌وان.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.