بەرپرسی باڵای کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کاترین ئاشتۆن گوتی: "بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکجارەکی لەگەڵ ئێران، دانووستانەکانی نێوان ھەر دوولا لە قۆناغێکی زەحمەتیدان، ھەر چەند ناتوانین گەرەنتی گەیشتنی ھەردوولا بە رێککەوتنی یەکجارەکی بدەین، بەڵام رێککەوتنێکی بەو جۆرە ئامانجی یەکێتی ئەوروپایە."
ئاشتون کە لە چوارچێوەی سەردانێکی رەسمی لە تارانە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جواد زەریفدا کۆبووەوە.
ئاشتۆن دوای ئەو کۆبوونەوەیە کە ماوەی سێ سەعاتی خایاند لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی دانووستانکاری ئێرانی کرد و گوتی: "نزیکەی چوار ساڵە لەگەڵ ئێرانییەکاندا گفتوگۆ دەکەم و وا بزانم رێککەوتنی جنێڤ رێککەوتنێکی زۆر گرنگە و بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی سەرەتایەکی زۆر گرنگە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.