Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریایان بۆ سه‌ر دوما لە غوته‌ی رۆژههت له سووریا تاوتوێكرد.
لە دەقی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، "تره‌مپ و ماكرۆن هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌باره‌ی چۆنیەتیی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشە كیمیاییه بێبهزهییانهكهی 7ی نیسان-یان بۆ سه‌ر دوما تاوتوێكردووه".
هاوكات له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه جۆن سولیڤان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن تاوتوێكردووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، سولیڤان و جۆنسن بابه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دومایان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌روه‌ها له لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه تاوتوێكردووه.
هاوكات تره‌مپ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی و پێنتاگۆندا گوتی،"ئه‌مشه‌و بابه‌تی سووریا تاوتوێده‌كه‌ین. پێتان ناڵێم كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ی نزیك دیمه‌شق، به‌توندی وه‌ڵامده‌درێته‌وه".