Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
واشنتۆن- AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن بانگێشتی لایەنەکانی سووریای بۆ کارکردن پێکەوە بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی کرد و جەختی لەوەشکردەوە رووسیا بەرپرسیارێتییەکی تایبەتی لەبارەی پشتیوانییکردنی ئەو هەوڵانە دەکەوێتە ئەستۆ.
رێکس تیلەرسن لە روونکردنەوەیەکدا، هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا کردووە.
رێکس تیلەرسن جەختی لەوەکردووەتەوە، بابەتی سووریا یەکێک دەبێت لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کە بڕیارە لە پەراوێزی لووتکەی G-20دا کە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا سازدەکرێت، بەرێوەبچێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لە گرنگی قۆناغی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کردووە و رایگەیاندووە ''پێویستە لایەنەکانی سووریا لە رووی مەیدانییەوە دەستەبەری سەقامگیریی بکەن. ئەگەر بێت و دەستەبەری سەقامگیریی لە سووریا نەکرێت، ئەوا رەنگە پرۆسەی سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە تەواوەتی کۆتایی نەیەت. ئەمە جگە لەوەی پێویستە لایەنەکان لە رێگەی پرۆسەیەکی سیاسییەوە فەراهەمی نەخشەڕێگەیەک بکەن کە دەبێتە مایەی چارەسەر لە پێناو گەلی سووریادا''.
- ''بەرپرسیارێتییەکی تایبەتیی دەکەوێتە ئەستۆی رووسیا''
رێکس تیلەرسن جەختی لە رۆڵی رووسیا لە رووداوەکانی سووریادا بە تایبەت کە مۆسکۆ پشتیوانیی لە رژێمی ئەسەد دەکات، کردووەتەوە و رایگەیاندووە ''رووسیا بەرپرسیارێتییەکی تایبەتی لەبارەی پشتیوانییکردنی ئەو هەوڵانە دەکەوێتە ئەستۆ''.
رێکس تیلەرسن لە روونکردنەوەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە جەنگی ئەوان لە سووریا لەبەرامبەر داعشدایە و داوای لە هەموو لایەنەکانی گۆڕەپانەکە کردووە ''نەکەونە ناو پێکدادانەوە لەگەڵ یەکتردا'' و ''بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ئەو ناوچانەی لە شەڕو پێکدادان داماڵراون'' هەڵسوکەوت بکەن.
- دەکرێت دەستەبەری هاوکاریی لە نێوان ئەمریکا و رووسیادا بکرێت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە ''سەرەڕای نەبوونی بژاردەی نایاب بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی، پێویستە رێوشوێن لەبەرامبەر هەموو ئەگەرەکان کە دەبنە مایەی زیندووبوونەوەی دووبارەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە، بگیرێتە بەر'' و جەختی لەوەشکردووەتەوە کە سەرەڕای ناکۆکییەکانی نێوانیان، توانای ئەوەیان هەیە لەگەڵ رووسیادا ئەو هەنگاوانەی دەیهاوێژن، هەماهەنگیی لەبارەوە بکەن.
رێکس تیله‌رسن باسی له‌وه كرد كه پێویسته رووسیا وه‌ك وڵاتی گه‌ره‌نتیكار دڵنیا بێت له‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د پێداویستییه‌كانی گه‌لی سووریا دابین ده‌كات و ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ست رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش رزگار ده‌كرێن نائاساییانه له لایه‌ن گرووپی دیكه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گیرێت.
- "پێویسته رووسیا به‌ربه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بگرێت"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن، گوتیشی: "رووسیا به‌رپرسیارێتی هه‌یه له‌باره‌ی به‌رگرتن له به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره چه‌كێكی كیمیایی بۆ جارێكی دیكه له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه".
رێکس تیله‌رسن باسی له‌وه كرد كه رێككه‌وتنی "ناوچه داماڵدراوهكان له پێكدادان" له نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا به سوود بووه، جگه له هه‌ندێ كێشه‌ی بچووك رێككه‌وتنه‌كه كاری پێده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوو وڵات له‌م زه‌مینه‌دا هاریكارییه‌كی پێشكه‌وتووتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گوتیشی: "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رووسیا ئاماده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئه‌گه‌ره‌كانی دامه‌زراندنی میكانیزمه هاوبه‌شه‌كان له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین، سه‌قامگیری بۆ چاودێرانی ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان كه هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر كراوه. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وڵات به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، ئه‌وا ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشخستنی رێگای دامه‌زراندنی داهاتووی سیاسیی سووریا".
هاوكات رێکس تیله‌رسن باسی له‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە درێژه‌ی هه‌یه و، پێویسته رووسیا به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌ڵبگرێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌رچی زووه ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری كرده‌وه له سووریا بۆ ئه‌وه‌ی داعش دووباره زیندوو نه‌بێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن به‌شداری له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 ده‌كات كه ئەمڕۆ له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا سازده‌كرێت، پاشانیش سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئۆكراینا و توركیا ده‌كات.