Sarmand Hameed
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
هەولێر - AA
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە تۆپباران کران و ئەو تۆپبارانە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
بهرپرسی ئهمنی حزبی دیموكراتی كوردستان، كارۆ رهسوڵی رایگەیاند، ئەو مووشەکانەی بارەگاکانی پارتەکەیانی کردووەتە ئامانج لە لایەن ئێرانەوە ئاراستەکراون.
کارۆ رهسوڵی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئەو هێرشە مووشەکییە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدراوە".
رەسوڵی گوتیشی: "قهڵای دیموكرات كه بارهگای حدكی لێیه و فێرگهی سیاسی و نیزامی حیزبی دیموكرات و چەند شوێنێکی دیکە کراونەتە ئامانج".
لەبارەی ژمارەی قوربانی هێرشە مووشەکییەکەیشەوە بهرپرسی ئهمنی حزبی دیموكراتی كوردستان، كارۆ رهسوڵی گوتی: "ژمارهیهك شههید و بریندارمان ههیه بهڵام هێشتا نازانین ژمارهكهیان چهنده".
مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کەوتووەتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران".
مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە تۆپبارانەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبەدا ئەنجامدراوە.
وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە دوای ئەو هێرشە مووشەکییە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە ئاسمانی شاری کۆیەدا سووڕاوەتەوە.
مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کردووە کە لەو رووداوەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو حزبە کوژراون و بریندار بوونە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە شوێنی نزیک رووداوەکەوە رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە مووشەکییەی کە کراوەتە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە زیانی زۆر بەر بارەگاکانی ئەو حزبە کەوتووە.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا ٩ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوونە.