واشنتۆن
لەوەتای مەسەلەی ھێرشەکەی ئەمەریکا بۆسەر سوریا ھاتۆتە ئاراوە , ئەمە یەکەمین جارە ئەمەریکا باس لەجۆرو شیوازی ئەو ھێرشەدەکات کە ھێرشیکی سنووردار دەبیت و ئەمەریکا دەیەوێت لەرێگەی ئەم ھێرشەوە پەیامێک ئاراستەی ھەریەک لە ئیًران و کۆریای باکوور یش بکات کە دوو ولاتی بەرھەمھێنەری چەکی کیمیایین .
لەلایەکی دیکەوە بەبەراورد لەگەڵ جۆرج بوشی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پالپشتی نێودەوڵەتی لە باراک ئۆباما زۆرکەمترە , لە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆسیا دەنگ بە بریاری ھێرشکردنە سەر سوریا نادات , بەریتانیای نزیکترین ھاوپەیمانی ئەمەریکاش لە مەسەلەی ئەو ھێرشەی سەرسوریا ئەمەریکای تەنیا جێھێشت , ئەوەی ماوە فەرەنسایە کە لە ئاستی نێودەولەتیدا ھاوپەیمانیکی بەھێزەو پالپشتی لە ئەمەریکا دەکات , و لە رۆژھەڵاتی ناوەراستیشدا ھەریەک لە تورکیا , ئەردەن و ئیسرائیل پاڵپشتیکەری ئەمەریکان .
ھاوکات سەرەرای کەمی پاڵپشتی نیودەولەتی کەچی ئەمەریکا سورە لەسەر بریاری پەلاماردانی سوریاو باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەم ولاتە رایگەیاند کە سوریا بە بەکارھینانی چەکی کیمیایی لەبەرامبەر گەلەکەیدا ھەموو ھیڵێکی سووری تێپەراند و ئەم ھێرشەش بە ھیچ شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نیە .
ئەمەریکا دەیەوێت لەرێگەی ئەم ھێرشەوە پبۆسەر سوریا ەیامێک ئاراستەی ھەریەک لە ئیًران و کۆریای باکوور یش بکات و باراک ئۆباما تەئکیدیکردەوە کە بوونی چەکی کیمیایی لە ئیران و کۆریای باکور لە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکایەو سەقامگیری ناوچەکانیشیان دەخەنە مەترسیەوە .
لەلایەن خۆیەوە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش رایگەیاند کە بێ وەلام بوونیان لە بەرامبەر پەلامارە کیمیاییەکەی سوریا زۆر لە وەلامدانەوەیان مەترسیدارترە چونکە بێ دەنگ بوونی ئەمەریکا ھانی ولاتان و لایەنی دیکەش دەدات لە جیھاندا کە کاری لەمشێوەیە بکەن .
ھێرشەکەی ئەمەریکا کەی ئەنجام دەدریت؟
لەبارەی وادەو کاتی ھێرشەکەی ئەمەریکاش بۆ سەر سوریا باراک ئۆباما لە راویژبە کۆنگریس دەکات کە ئیستا لە پشوودایە تا ٩ی مانگی ئەیلول وئەمەش ھیرشەکە ١٠رۆژ دوادەخات , ھاوکات ئۆباما سەردانی لەم ھەفتەیەدا سەردانی سوید دەکات و دوای ئەو سەردانەش بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی جی ٢٠ دەچیتە سانت بوترسبیرگ و بەمەش ھەفتەیەکی دیکە کات بۆ ئەمەریکا دەرەخسێت .
لە لایەکی دیکەوە پێناچێت ئەنجامی راپۆرتەکەی لیژنەی پشکنەرانی نێودەولەتی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان کاریگەری بەسەر ھێرشە سنووردارەکەی ئەمەریکابۆسەر سوریا ھەبێت کە رەنگە ٢-٣ رۆژ دەریژە بکێشیت.