Zana Natık Kerem
18 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
مەزار شەریف ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای ئەفغانستان بۆ سەر حەشارگەكانی چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ویلایەتی جۆزجان باكووری ئەو وڵاتە، ١٠ چەكدار كوژران.
راوێژكاری راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی شاهین (٢٠٩)ی سوپای ئەفغانستان، نەسرەتوڵڵا جەمشیدی رایگەیاند كە ئەمڕۆ دووشەممە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا كە هێزەكانی سوپا بۆ سەر حەشارگەكانی چەكدارانی تاڵیبان لە ناوچەی حەق جەبار سەربە قەزای ئەقجە لە ویلایەتی جۆزجان ئەنجامیاندا، ١٠ چەكدار كوژران كە یەكێكیان سەركردەیەكی گەورەی بزووتنەوەكە بوو لە ناوچەكە.
نەسرەتوڵڵا جەمشیدی ئاماژەی بەوەشدا كە هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزەكانی سوپا سێ چەكداری تاڵیبانیان بە برینداری دەستگیر كرد.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە لە میانی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان چەكدارەكانی و سوپای ئەفغانستان لە ناوچەكەدا، نۆ سەرباز كوژراون.