Zana Natık Kerem
08 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
كابول ــ AA
نووسینگەی سەرۆكی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی كوژرانی سەركردەی داعش، عەبدولحەسیب لوغاری پشتراست كردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا، نووسینگەكە ئاماژەی بەوە داوە كە لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا لە ئۆپەراسیۆنی هێزێكی كۆماندۆزی ئەفغانستان، عەبدولحەسیب لوغاری لە ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان كوژرا.
عەبدولحەسیب لوغاری، بەوە تاوانباربوو كە فەرمانی ئەنجامدانی چەندین هێرشی لە ئەفغانستان دەركردبوو لەوانەش ئەو هێرشەی كە لە مانگی ئاداری رابردوو كرایە سەر نەخۆشخانەیەكی سەربازی لە شاری كابول كە بە هۆیەوە ٣٠ كەس كوژران.
دوێنێ یەكشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا كوژرانی سەركردەی داعش لە ئەفغانستان، عەبدولحەسیب لوغاری پشتراست كردبوویەوە و ئاماژەی بەوە دا بوو كە عەبدولحەسیب لوغاری، مانگی رابردوو لە میانی هێرشێكی هاوبەشی هێزەكانی ئەفغانستان و ئەمریكادا كوژرا بوو.
لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند كە بە هۆی زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كە كرایە سەر حەشارگەكانی داعش لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ٣٤ چەكداری داعش كوژران.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، فڕۆكەكانی ئەفغانستان لە زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانییدا، حەشارگەكانی داعشیان لە ناوچەكانی، نازیان و ئەشین سەربە ولایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆردومان كرد.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان راشیگەیاندووە كە بە هۆی بۆردومانەكەوە، ٣٤ چەكداری رێكخراوی داعش كوژراون و هەروەها بارەگای رادیۆی رێكخراوەكە خاپوور کرا.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان روونیشیكردووەتەوە كە داعش لەو رادیۆیەوە پەیامە ناشەرعییەكانی بڵاو دەكردەوە كە هەڕەشە بوون بۆسەر حكوومەت و گەلی ئەفغانستان.