Muhammet Ali Kemal
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
مەزارشەریف - AA
ئەوە راگەیەنرا کە ٢٣٥ هاووڵاتیی کە لە پارێزگای ساری پول باکووری ئەفغانستان لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە رفێنرابوون، ئازادکراون.
گوتەبێژی پارێزگای ساری پول، زەبیحوڵڵا ئەمانی لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد چەکدارانی تاڵیبان ماوەیەکی کورت لەمەوبەر ناوچەی میرزاولانگیان لە پارێزگای ساری پول کۆنترۆڵ کردووە و ٣٠ هاووڵاتیی سڤیلیان کوشتووە و ٢٣٥ی دیکەیان رفاندوون.
زەبیحوڵڵا ئەمانی باسی لەوەشکرد کە هاووڵاتییە سڤیلە رفێنراوەکان لەسەر داوای سەرۆکی عەشیرەتەکانی ناوچەکە ئازادکراون و لە ناوەندی پارێزگای ساری پول جێگیرکراون.
ئاماژە بەوەشدەکرێت کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هاوکاریی چەکدادانی تاڵیبانی لە پەلاماردانی میرزاولانگدا کردووە و لەبەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەکان بە نیازن ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەریان دەست پێ بکەن.
بزووتنەوەی تاڵیبان بانگەشەی ئەوەی کردبوو ئەو ٣٠ کەسەی کە کوژراون، پارێزەری گوندەکان بوون.