Ali Eyvaz,Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمە ساڵانێکە بەرەنگاری تەکەتولی بیرۆکراسی بووینەتەوە. بەڵام ئێستا ئەو کارانەی بۆ بنیاتنانی تەکەتولی بیرۆکراسی لەسەر خودی من ئەنجامدەدرێت، ھەرگیز شایانی قبوڵکردن نییە".
ئەردۆغان گوتی: "رازی نیم لە ھیچ وەزارەت و دامودەزگا و رێکخستنێکماندا، بەناوی منەوە ھیچ قۆناغێک رابگیرێت و کارێک ئەنجامبدرێت کە لە چوارچێوەی یاسا و رێساکان بچێتە دەرەوە. ئەگەر ئەمە نزیکترین کەسم بێت، تکایە ئەگەر من پەیوەندی بە وەزیرێک یان بیرۆکراتێکەوە نەکەم، ئەگەر کوڕی باوکیشمبێت با لە دەرگاکە نەیەتە ژوورەوە".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: "لە زۆر شوێندا بەتایبەتی بیرۆکراسی، لە ھەرشوێنێکدا کەسێک ھەبێت کە نەتوانێت کار بەڕێوەبەرێت، تەمبەڵی بکات و لە ھەرکوێیەک نەتوانێت بەرپرسیارێتی ھەڵگرێت، ئەوا بەو گوزارشتە ھەوڵدەدات خۆی رزگار بکات: بەو شێوازەی دەڵێت 'ئەو بەڕێزە وا دەخوازێت' یان ''سەرکۆمارمان وا دەخوازێت' یاخود 'کۆشک ئەوە دەخوازێت' دەبینرێت کە بەکاردێن لە کارێکی بیرۆکراسی ئاساییەوە بۆ ھاندان لەبارەی وردەکارییەکانی ھەر وەبەرھێنانێک لە ھەر بابەتێکدا تا پاکتاوکردنی ئەو کەسانەی کە لە ژیانمدا نەمبینیوە و نەمناسیوە".