ئیدوارد سنۆودەن، راوێژکاری پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا NSA دەڵێ سیستمی چاودێریی ئەمریکا بووە ھۆی بڵاوکردنەوەی بەڵگە نھێنییەکان و ئەرکەکان بەسەرکەوتوویی راپەڕێنران.
سنۆودەنی تەمەن ٣٠ ساڵان کە بەڵگەکانی چاودێری NSA بەسەر جیھان بڵاوکردەوە، وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەی واشنتن پۆستی دایەوە.
سنۆودەن گوتی:" وەکو خۆم دڵنیام ئەرکەکان بە تەواوی سەرکەوتوو بوون. من سەرکەوتوو بووم. رۆژنامەنووسان تا ئەو کاتە کاردەکەن کە دەتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، واتای ئەوەی ھەر کارێک بۆ من رەوایە. من نەمویست کۆمەڵگە بگۆڕم، تەنیا ویستم بۆ ئەوەی کۆمەڵگە خۆی بگۆڕێ دەرفەتێکی پێبدرێ."
سنۆودەن هەروەها گوتی: "تاکە ئاواتم ئەوەبوو ویستم کۆمەڵگە زانیاریی دەستکەوێ تا بزانن چی لە دەوروبەریان دەگوزەرێ. لەودا سەرکەوتوو بووم."
لەبارەی ئەو رۆژانەی لە NSA کاری کردووە سنۆودەن گوتی: "ھەستم بەوە کرد دوای ماوەیەک خەریکە کوێر دەبم. کەس نەبوو ببێتە نموونەم. نەمدەزانی پێویست دەکا یان نا بۆچوونەکانم بۆ رای گشتی رابگەیەنم. پێموابوو کار کردن لە کارنەکردن باشترە. من نەمویستووە NSA لەناو بچێ، بەڵکو کار بۆ گەورەبوونی دەکەم. ئێستاش هەر کار بۆ NSA دەکەم. مامم لەو بارەیەوە هەڵە بوو کە لای وابوو من خیانەتم کردووە."
ئاماژەی بەوەیش داوە ھەموو رۆژێک لەسەر ئینتەرنێت لەگەڵ پارێزەر و رۆژنامەوانان گفتوگۆ دەکا. بەڵام لەگەڵ حکومەتی روسیا و ھیچ حکومەتێکی دیکە پەیوەندیی سیاسی نییە.