پسپۆڕانی پزشکی ئیسرائیلی رایانگەیاند جوینی بنیشت دەبێتە ھۆی سەرئێشە و شەقیقە لە گەنجاندا.
تیمێکی پزیشکی لە زانکۆی تەل ئەبیب بە سەرۆکایەتیی دکتۆر ناتھان واتەمبێرگ لە بارەی پەیوەندیی نێوان جوینی بنیشت و سەرئێشەدا لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا.
لێکۆڵەران داوایان لەو کەسانە بە تایبەتی گەنجان کردووە کە سەرئێشەیان لەگەڵدایە، بۆ ماوەی مانگێک واز لە جوینی بنیشت بێنن. دواتر دەرکەوتووە سەرئێشەی بەشێکی ئەو کەسانە نەماوە و بە پێچەوانەوەی سەرئێشەی بەشێکی دیکە بەردەوام بووە.
ئەو کەسانەی سەرئێشەیان نەماوە، دوای ماوەیەک دیسان دەستیان بە جوینی بنیشت کردۆتەوە و سەرئێشەیان دەستیپێکردووتەوە.
بۆیە دەرکەوتووە کە جووڵانەوەی چەناگە و شەویلگە بە تایبەتی چەناگەی خوارەوە، دەبێتە ھۆی ماندووبوونی و سەر ئێشەی بە دوادا دێت. ئەو تیمە پزیشکییە داوای لەو گەنجانەی سەر ئێشەیان لەگەڵە کردووە کە لە جوینی بنیشت خۆ بپارێزن.
ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە گۆڤاری پەدیاتریک نەورۆلۆژیدا بڵاوکراوەتەوە.