لە ویلایەتی نیویۆرک، خواردنی دەستگێڕەکان خاوێن نییە و بەدەرن لە رێنماییە تەندورستییەکان. بۆیە کاربەدەستانی ئیداریی شارەکە بە هەڕەشە بۆ سەر خەڵک و گەشتیاران وەسفیان دەکەن.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار، سەردانی نیویۆرک دەکەن بە تایبەت لە گەرەکی (Times Square, Bryant Park, Rockerfeller Center) لە پاڵ ئەوەشدا ژمارەی دەستگێڕەکان لەو ناوچانە زۆر دەبن.
لەسەر عەرەبانەکاندەستگێڕەکان تکەی گۆشت و مریشک لێدەدەن و گۆشت دەبرژێنن، بێجگە لەوەی خواردنەکانیان تەندروست نین لە کاتی برژاندنی گۆشتدا دوکەڵەکەی گەشتیاران بێزار دەکا.
چاودێری تەندورستیی نیویۆرک لە ساڵی ٢٠١٠وە تا ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و هەشت سەد هەزار دولار سزای بەسەر دەستگێڕەکاندا سەپاندووە. ئەو فەرمانگەیە رایگەیاندووە بەردەوام دەبێ لەسەر سزادانی دەستگێڕەکان بە هۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانیانەوە.
بە گشتی لەساڵی ٢٠١٠ تا ئێسَتا ٦٥٩ دەستگێڕی بێ مۆلەت سزای ماڵی دراون.