پرسی چارەنووسی ١٨ کچی ئەنفالکراو لە میسر، جارێکی دیکە دەبێتەوە بە رۆژەڤ و راگەیەنرا دۆزینەوەیان لە وڵاتی میسر بێ بەڵگەیە.
رۆژی سێ شه‌ممه 24ی كانوونی یه‌كه‌م، له تەلاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی به جیهان ناساندنی گه‌لی كورد راگه‌یه‌نرا.
ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش وەکو سەرپەرشتیارانی روونیانکردەوە بۆ ناساندنی جینۆسایدی كورده به جیهان و به دواداچوون بۆ پرست ئه‌نفال، راگوازتن، دادگایكردنی تۆمه‌تباران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق.
له کۆنگرەی راگەیاندنی لیژنه‌ی به جیهان ناساندنی گه‌لی كورد، پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو جارێکی دیکە پرسی ١٨ كچی ئه‌نفالكراو له وڵاتی میسری هێنایەوە بەرباس، ئه‌ندامی لیژنه‌كه و سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌نفالکراوان زه‌مان عه‌بده بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "كاتێ ده‌مانه‌وێ كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بكه‌ین، پێویسته به‌ڵگه‌ی سەلمێنەرمان هه‌بێ. چونكه بێ به‌ڵگه ناگهینە هیچ ئه‌نجامێك. پرسی ئه‌و 18 كچه به‌ڕاستی كاتێ دێی و كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كەی، پێویسته به‌ڵگه‌ی سەلمێنەرت هه‌بێ، بەڵام دوای به‌دواداچوونمان گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌ڵگه‌نامه‌كه بێ بنه‌مایه‌و ناتوانرێ كاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه بكرێ."
پێشتر له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و ئافره‌ته كوردانه لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراو سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی میسریان كرد له شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌نفالکراوان گوتی: "به‌پێی كاری ئه‌و لێژنه‌یە بێ، ناگه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك. چونكه ئه‌گه‌ر وڵاتی میسر خۆی بخاته ژێر باری ئه‌وه‌ی كه ئه‌وئافره‌تانه فرۆشراون و له‌شفرۆشیان پێوه كراوه، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا تاوانی نێوده‌وڵه‌تیه و میسریش ده‌كه‌وێته خانه‌ی شه‌ریك بوون له جینۆساید كه سه‌دام حوسێن ئه‌نجامی داوه."
پێشتر بازرگانێكی كورد له‌هه‌ولێر رایگەیاند: چارەنووسی چه‌ند كچێکی ئەنفالکراوی بۆ ئاشکرا بووە.
به‌ڵام زه‌مان عه‌بده گوتی: "قسه‌ی ئه‌و بازرگانه ریكلامێكی بازرگانی بوو. كاتێ لیژنه‌كه و ریكخراوه‌كان ویستیان ئه‌و ئافره‌تانه ببین گوایه دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌و بازرگانه خۆی ون كرد و ده‌نگی نه‌ما، بۆیە وه‌كو رێكخراوه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید لێی خۆش نابین و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كه‌ین."