قاھیرە
له بهیاننامهیهكی رێکخراوی ئیخوان موسلمینی میسر لهبارهی رووبهڕووبوونهوهی رێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام داعش هاتووه: "ئێمه دژی دەست تێوەرادانی وڵاتانی موسڵمانین کە بە بیانووی رووبەڕو بوونەوە لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجام بدرێ. لە چەند رۆژی رابردوودا گروپی گەورە لە دەرەوەی سنور دروستبوون کە خاوەنی چەک و پارەیەکی یەکجار زۆر گەورەن. ئەو رێکخراوانە به خرۆشانهوه گەنجانی زیرەک بۆ خۆیان رادەکێشن."
لە بەیاننامەکەدا ههروهها ھاتووە: "ئەو گروپانە دەنگۆی ئەوە دەکەن کە موسڵمانن، بە ئەنجامدانی چالاکی و ھێرشاویەکانیان زیان بە جیھانی موسڵمانان دەگەیەنن، سونبولی ئیسلام ھەڵدەگرن، بەڵام لە سنوری وەحشیگەرایەتی و توندڕەویدا دەژین، بەو شێوەیە زیان بە رووخساری ئیسلام دەگەیەنن، ھێرش کردنە سەر وڵاتانی موسڵمان و وێران و کاولکاری لەو ناوچانە و کوشتنی مرۆڤەکان رێگایەکی نوێیە بۆ وڵاتانی دیكه دەکەنەوە بۆ دەستێوەردان لە وڵاتانی موسڵمانان."
ھەروەھا لە بەیاننامەکە باس لە دەرکەوتنی ھەندێ رەوشی سەیر و سەمەرە لە دەرئەنجامی دەرکەوتنی رێکخراوی داعش کراوە و تیایدا ھاتووە: "بە شێوەیەکی زۆر سەیر ئەو رێکخراوە لە سوریا و عێراق توانی دەست بە سەر سوپای رێکخراودا بگرێ و رووبەرێکی بەرفراوان داگیر بکات، بەبێ بەزەیی مرۆڤ لهو دهڤهرانه دهكوژن كه پێگهی خۆی تێدا بههێزكردووه."
لە بەیاننامەکەدا بەم شێوەیە باس لە رێکخراوی داعش و دەست تێوەردانی نێودەوڵەتی دەکرێ و هاتووه: "ئەمریکا لە دژی ئەو رێکخراوە بانگەوازی پێکھێنانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردو توانی ٤٠ وڵات بۆ بانگەوازەکە کۆبکاتهوه، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لە جددە کۆنفرانسی سازکرد، لە کۆنفرانسەکە تورکیا و نۆ وڵاتی عەرەبی بۆ پاشەکشە پێکردنی مەترسی تیرۆر بەشداریان تێدا کرد، ئێمە ناوی ئەو کەسانە نازانین کە لە پشتی لەو رێکخراوە دهكهن، بەڵام ئێمە زۆر باش ئەوە دەزانین دووبارە موسڵمانانی عەرەب دژ بە موسڵمانانی عەرەب دەجەنگن و بە ھەزاران قوربانی لێدهكهوێتهوه و بەھەزاران ملیار دۆلار بە فیڕۆ دەدرێ، له دووباره پارچه پارچهكردنهوهی سیاسییە شەیتانە گەورەکان دهترسین."
له لایهكی دیكه كۆمهڵهی ئیخوان موسلمین له سوریا لەبارەی رەوشەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ھاتووە: "ئیخوانی سوریا ئاشکرایکردووە لە ھێڵی ئیسلام لە دژی ھەر گروپێکی توندڕەوه، رێکخراوی تیرۆرستی داعش رێکخراوێکی تاوانبارە."
سەبارەت بە دەستوەردانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: "لەدژی ھەر جۆرە دەستێوەرادانێكین کە به رووخسار بەناوی رووبەڕوبوونەوە لەدژی گروپە تیرۆرستییەکان و لە ژێریشەوە جەنگ لە دژی ئیسلام ئهنجام دهدرێت."
لە روونکردنەوەکەدا ههروهها ھاتووە: "بۆ زیاتر ئاڵۆزنهبوونی رهوشهكه و پاراستنی مرۆڤه بێتاوانهكان، پێویسته ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو گروپانە بناسێنن کە بەناوی تیرۆررەوە رووبەڕویان دەبنەوە، ئێمە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی لە سوریا قبوڵ ناکەین، گەلی سوریا لەتوانایدایە بەتەنیا وڵات بەرەو ئازادی ببات و لە گروپە توندڕەوەکان پاکی بکاتەوە."