واشنتن
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا چاك هێگڵ ئاشكرایكرد كه توركیا وه‌ك وڵاتانی دیكه هه‌ستی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كردووه كه ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) و گروپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه دروستیان كردووه و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هاوبه‌شمانه و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان هه‌یه و توركیا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كار ده‌كات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه.
له دانیشتنێكی كۆمیته‌ی خزمه‌ته چه‌كدارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكادا له‌باره‌ی داعشه‌وه، هێگڵ وه‌ڵامی پرسیاری كرستین گیلیبراندی سیناتۆری دیموكراته‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆڵی توركیا له جه‌نگی دژی داعش و گوتی: "توركیا له‌م قۆناغه‌دا وڵاتێكی گرنگه، له ئێستادا داعش 49 دیبلۆماتكاری توركی به بارمته گرتووه، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووماندا بۆ توركیا له هه‌موو دیداره‌كاندا ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه كرایه خاڵی پێشینه."
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه توركیا وه‌ك وڵاتانی دیكه ئاگاداره له‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی كه داعش و گروپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه دروستیان كردووه. له ئێستادا توركیا له‌گه‌ڵ ئێمه كار ده‌كات و به‌رده‌وامیش ده‌بیت له‌گه‌ڵمان.
هه‌روه‌ها له باره‌ی پرسیارێكی گیلیبراندهوه سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی داعش له بازاڕی ره‌شدا، هێگڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی توركیا گفتوگۆیان ئه‌نجامداوه و ئه‌وانیش ئاگادارن. ده‌زانن كه‌وا داعش سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی گرنگی دروست كردووه و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه و له‌و باره‌وه هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن. له‌گه‌ڵ توركیادا به‌رژه‌وه‌ندیمان هاوبه‌ش و ئاشكرایه. ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیر بهێنمه‌وه كه توركیا هاوبه‌شێكی بایه‌خداری ناتۆیه. له توركیاشدا بنكه‌یه‌كی ناتۆمان هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ماری هارف ئاشكرایكرد كه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر توركیا و توركیاش له وڵاتانی دیكه زیاتر هه‌ستی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانێكدا له‌باره‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی توركیا و ئه‌مریكا له كۆڕبه‌ندی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو له نیویۆرك سازبكرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ك توركیا له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش و له‌لایه‌ك چۆن ده‌كرێت له‌م كۆڕبه‌نده‌دا هاوسه‌رۆكایه‌تی بكات؟ هارف گوتی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چ ولاتێك سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ داعش دابین كردووه یان پالپشتیان ده‌كات. له‌گه‌ڵ توركیادا هاوبه‌شێكی گرنگمان هه‌یه و له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی هه‌موومان له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا. بۆ نمونه له‌باره‌ی شه‌ڕه‌ڤانه بیانییه‌كانه‌وه، ته‌نیا له ڕووی جوگرافیاوه، به ئاشكرا دیاره كه توركیا ناڕه‌حه‌ت بووه له هه‌وڵی ئیداره‌كردنی سنوره‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی توند. له كۆڕبه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌شداران به جیا كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌دا سه‌ركه‌ون. بۆیه له‌و باوه‌ڕه‌دام كۆڕبه‌ندێكی به‌سوود ده‌بێت."
هاوكات هارف له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دایه توركیا له جه‌نگی دژی داعشدا به ته‌واوی به‌شداری له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌دا ده‌كات یان نا؟ گوتی: "شتێك نییه له‌باره‌ی ته‌واو به‌شداریكردن. هه‌موو وڵاتێك خۆی چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌دا دیاری ده‌كات. به‌شداری سه‌ربازیش ته‌نیا به‌شێكه له‌و هاوپه‌یمانێتییه. له‌به‌رئه‌وه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و جه‌نگه وڵاتان خۆیان بژارده‌ی چۆنییه‌تی به‌شداریكردنه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به‌شێكه له هاوپه‌یمانێتییه‌كه. شتێك نییه به‌ناوی به‌شداریكردنی ته‌واو یان نیمچه به‌شداریكردن. ته‌نیا جۆری جیاوازی به‌شداریكردن هه‌یه."
له‌م نێوه‌نده‌دا پرسیارێك ئاراسته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چه‌ند بارمته‌ی ئه‌مریكی له ده‌ستی داعشدایه، له وه‌ڵامدا هارف ژماره‌یه‌كی ڕوونی نه‌وت ته‌نیا به ژماره‌یه‌كی كه‌م وه‌سفی كرد.
هاوكات له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له بوونی 12 بارمته‌ی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن كه له ده‌ستی داعشدان، هارف گوتی: "پێشتر گوتبوومان ژماره‌یه‌كی كه‌می بارمته‌ی ئه‌مریكی له ده‌ستی داعشدایه، بۆیه خستنه‌ڕووی ئه‌و ژماره‌یه ڕاست نییه."