Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Levent Tok,Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
پرۆسه‌ی چاكداماڵین له‌سه‌ر هێڵه‌كانی به‌ره‌ی پێشەوە له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی ئیدلب له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی نێوان توركیا و رووسیا ته‌واو ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ئیدلب، ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار به‌درێژایی دوێنێ شه‌و تاویان به كاره‌كانی كشانه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان داوه له‌و ناوچانه‌ی به‌رامبه‌ر رژێم و ئه‌و گرووپانه‌ی ئێران پشتیوانیان ده‌كات.
گرووپه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێم، به‌شێكی زۆری هاوه‌ن، تۆپ، رامپهی گراد و رامپەی ئه‌و مووشه‌كه مه‌ودا مامناوه‌ندانه‌ی توانای له‌ناوبردنی ئامانجیان هه‌یه له به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كشاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و به‌رپرسانی تورك كه هه‌ماهه‌نگی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن داویانه به ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه كاره‌كان له‌مڕۆدا ته‌واو ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای توركیا چه‌كی جۆراوجۆر و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ره‌وانه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه كرد كه له چه‌كی قورس داده‌ماڵدرێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌و ده‌ورییانه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی ده‌ستپێده‌كه‌ن.