واشنتۆن
باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەگەر قەیرانی بودجە لەکۆنگرێس چارەسەر بکرێ و موچەی فەرمانبەران بدرێت، ئەو کاتە ئامادەیە لەگەڵ کۆمارییەکان دیدارو وتووێژ ئەنجام بدات."
ئۆباما گوتی: "گەلی ئەمریکا چاوەڕێیە حکومەت بەخێرایی قەیرانی بودجە چارەسەر بکات، ئێستا ھیچ ھۆکارێک نییە موچەی فەرمانبەران دابەشنەکرێ. ئەو کێشانە چارەسەر کران. دواتر ئامادەم لەگەڵ کۆمارییەکان کۆببمەوەو پێکەوە تاوتوێی فروانکردن و گەشەپێدانی ئابووریی ئەمریکا بکەین. خۆشحاڵ دەبم لەسەر مێز کێشەکانمان تاوتوێ بکەین."
لە لایەکی دیکە وەزیری دارایی ئەمریکا رایگەیاند: "حکومەت تا ئێستا ١٦.٧تریلیۆن دۆلار قەرزارەو یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا کە حکومەت نەتوانێ قەرزەکانی بداتەوە."