پەکین
لەمیانی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پارتی کۆمۆنیستی چین بەھاوکاریی وەزارەتی چاودێریی جۆریی، سایتێکی ئۆنڵاینی بۆ خەڵک دروستکرد کە رۆژانە زیاتر لە ٨٠٠ گەندەڵی لەلایەن خەڵکەوە بە بەڕێوەبەرانی سایتەکە دەگات.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی شینخوا سایتەکە لەڕۆژی ٢ی ئەیلول کاراکراوە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٤ ھەزارو ٨٠٠ ھەواڵی گەندەڵیی پێگەیشتووە.
ناوەندی کارو چالاکییەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین و وەزارەتی چاودێریی جۆری لە چین رایانگەیاند: تا ئێستا چوار ھەزارو ٢٠٠ کەس وەکو ئەندامی سایتەکە تۆمارکردووە.
بێجگە لەپەردەلادان لەسەر گەندەڵییەکانی وڵات، بەشێک بۆ راو پێشنیاری خەڵک لەبارەی گەندەڵییەوە تایبەتکراوە.
پارتی کۆمۆنیستی چین ساڵی پاریش چەند پرۆژەیەکی نەھێشتنی گەندەڵیی پێشنیارکرد. پاشان پرۆژەکان لەلایەن حکومەتەوە قەبوڵ و جێبەجێکرا. ئەوەبوو چەندین کاربەدەستی باڵای وڵات خۆیان لەبەردەم دادگا بینییەوە.