عەنتاب
بەگوێرەی ئاماری یەکێتی ھەناردەکارانی باشوری رۆژھەڵاتی تورکیا کە دراوەتە AA لەماوەی ئەو نۆ مانگەدا بایی دوو ملیار و ١٢ ملیۆن دۆلار کاڵاو شمەک لەناوچە کوردییەکانی تورکیا ھەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
یەکێتی ھەناردەکارانی باشوری رۆژھەڵاتی تورکیا، ھەروەھا روونیکردووەتەوە ساڵی پار بایی نزیکەی یەک ملیار و ٧٦٥ ملیۆن دۆلار ھەناردەی جلو بەرگ کراوە، ئەمساڵ ئەو رێژەیە ١٤% زیادی کردووەو گەشتووەتە دوو ملیار و ١٢ ملیۆن و ٤٩٢ ھەزار دۆلار.
یەکەم وڵات کە بەرھەمی ئەو ناوچانەی بۆ ھەناردە کراوە عێراقە کە بایی ٦٤٣ ملیۆن و ١٤٧ ھەزار دۆلار کاڵاو شمەکی بۆ ھەناردە کراوە، دوای عێراق وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی ئەفریقا لەناو ئەو لیستەدان کە زۆرترین ڕێژەی ھەناردەی تورکیایان بۆچووە.