شڕنەخ
شۆفێرانی ئەو بارھەڵگرانەن کە ھاتوچۆی نێوان عێراق و تورکیا دەکەن بەھۆی نەبوونی رێزبەستن و سەرە لە دەروازەی سنووری خابوور، خۆپیشاندانیان کرد و رێگای دەروازەی سنووریان داخست.
شۆفێران بۆ AA گوتیان پێنج رۆژە لە سەرەدا راوەستاون و ھاوسەنگی نییە بۆ بەڕێکردنی شۆفێران. ئەوان خوازیارن بەرپرسانی دەروازەی سنووری خابوور ئەرکی خۆیان بە رێکوپێکی جێبەجێ بکەن و رێنەدەن ھیچ شۆفێرێک نۆرە بڕی بکات.
فازڵ ئاکتی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای شڕنەخ سەردانی دەروازەکەی کرد و لەگەڵ شۆفێرانی ناڕازی کۆبوویەوە. ئاکتی بەڵێنی پێدان کێشەکەیان بگوازێتەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای شەڕنەخ و ھەوڵ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە بدات.
بە ھۆی دەستوەردانی ھێزە ئاسایشپارێزەکانەوە شۆفێرانی خۆپیشاندەر کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە ھێنا.