واشنتۆن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له باره‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنینكی جیاواز له لایه‌ن سی ئای ئه‌ی له دوای 11ی ئه‌یلولی ساڵی 2011 به‌رامبه‌ر گومانلێكراوانی تیرۆر گوتی: "ئه‌م جۆره تهكنیكانه زیان به پێگه‌ی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت له جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه ئه‌م رێگه‌یانه به‌كارنه‌هێنرێن، وه‌ك سه‌رۆك به‌رده‌وام ده‌بم له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانم".
ئۆباما له باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی كه له لایه‌ن كۆمیته‌ی هه‌واڵگری سیناتۆ له‌باره‌ی ته‌كنیكی سی ئای ئه‌ی ده‌رهه‌ق به گومانلێكراوانی تیرۆر ئاشكرا كراوه، به نووسراوێك رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به درێژایی مێژوو له پێناو ئازادی و مافی خه‌ڵك و دیموكراسی زیاتر له هه‌موو وڵاتێك كاری كردووه و هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی ئه‌مریكا و هه‌موو ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگریانه‌ی كرد كه ئه‌وان ده‌پارێزن.
ئۆباما ئاشكراشیكرد كه كارمه‌ندانیان دوای رووداوی 11ی ئه‌یلول، به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی قاعیده ئوسامه بن لادن و له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه، تا ئێستا له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و كاری زرۆیان له‌وباره‌وه كردووه، هاوكات و راشیگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی پێشووی ئه‌مریكا بۆ رێگه گرتن له گروپی تیرۆری و هێرشی داهاتووی تیرۆر بژارده‌یه‌كی سه‌خت و تاڵی هه‌ڵبژاردووه.