پاریس
پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی جنێف ٢ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبی دیدارو کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بۆ سوریا، ئەخزەر ئیبراھیمی ئامادەی دیدارەکان بوو.
دوای کۆبوونەوەکە ئیبراھیمی لە لێدوانێکدا باسی پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی بە بەشداریی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سوریا کردو رۆڵی ئەوانی بەرز نرخاند، ھەروەھا گوتی " کار لەسەر ھەموو پرسە پەیوەندیدارەکان بە سوریا کراوە.
بڕیارە کۆنگرەی جنێف ٢ مانگی داھاتوو لەوڵاتی سویسرا ساز بدرێ، بەڵام جارێ کاتی بەستنی کۆنگرەکە ئاشکرا نەکراوە.