کابوڵ
گوتەبێژی پارێزگاری قەندەھار جاوید فەیسەڵ، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم رایگەیاند: شەوی رابردوو دوو پۆلیس ھێرشییان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە قەزای ژەرای، لەئاکامدا سێ پۆلیسی بنکەکەیان کوشتووە.
جاوید ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا پۆلیسە ھێرشبەرەکان چەکی خۆیان بەکارھێناوە بۆ تەقەکردن لەبنکەی پۆلیس. بەڵام ھێشتا روون نییە بەھۆی چییەوە ئەو رووداوە قەوماوە.