Hemn Baban
17 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
هه‌ولێر - AA
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایده‌گه‌یه‌نێت کە 40 ده‌زگای راگه‌یاندنی بیانی و 20 رێكخراو بۆ رووماڵكردنی گشت‌پرسیی هه‌رێم خۆیان تۆماركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش حه‌سه‌ن له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی بیانی و ناوخۆ ئاشكرا ده‌كات كه خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی گشتپرسی له هه‌رێم تۆماركردووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌كه رووماڵ بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه شۆڕش حه‌سه‌ن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌باره‌ی ژماره‌ی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و راگه‌یاندنه بیانییه‌كانه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چاودێریی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن و رووماڵی بكه‌ن ئه‌وا ژماره‌یان له زیادبووندایه، تا ئێستا زیاتر له 40 راگه‌یاندنی بیانی داواكاریی خۆیان بۆ رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كردووه، له‌وانه نزیكه‌ی 30 ده‌زگایان په‌سه‌ندكراون و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌م رۆژانه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێن، رۆژانه داواكارییمان له رێگه‌ی ئیمهیل و رێگه‌ی تره‌وه بۆ دێت بۆ رووماڵكردنی ئه‌و پرسه و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌و پڕۆسه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌و رێكخراوه نێودهوڵهتییانهشی خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم تۆماركردووه، شۆڕش حه‌سه‌ن گوتی:"زیاتر له 20 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی داواكارییان پێشكه‌شكردووه بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم، پێنج له‌و رێكخراوانه تا ئێستا په‌سه‌ندكراون، رۆژانه داواكارییمان بۆ دێت بۆ چاودێریكردن، هه‌روه‌ها دوا واده‌ی خۆتۆماركردنی رێكخراوه‌كان تا 20ی مانگ بوو، به‌ڵام ئێمه بۆ 23ی ئه‌م مانگه دوا واده‌ی خۆتۆماركردنمان درێژ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین رێكخراو و كه‌س چاودێریی پڕۆسه‌كه بكه‌ن كه پڕۆسه‌یه‌كی گرنگه، ده‌مانه‌وێت زۆرترین پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له رووی شه‌فافییه‌ت و چاودێرییه‌وه تیایدا هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌ی كه خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم تۆماركردووه، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "بۆ راپرسی 11 قه‌واره‌ی سیاسی كه چاودێرییان له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێت خۆیان تۆماركردووه، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش كه بڕیاره له یەکی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وا سێ قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان تۆماركردووه، ئەوانیش قەوارەی کۆمەڵی ئیسلامیی و قەوارەکەی دکتۆر بەرهەم ساڵح و قەوارەیەکی ئەرمەنی زۆرێك قه‌واره‌ش هاتوون، به‌ڵام فۆرمیان بۆ نههێناوینهتهوه چاوه‌ڕوانیین ئه‌مڕۆ و به‌یانی ئه‌وانی دیكه‌ش بێن، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش تا ئێستا خۆی كاندید نه‌كردووه".
له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی عێراقی و هه‌روه‌ها رێكخراوه ناوخۆییان ئه‌وانه‌ی خۆیان له لای كۆمیسیۆن بۆ چاودێریكردن و رووماڵكردن تۆماركردووه، شۆڕش حه‌سه‌ن گوتی: "هه‌رچی په‌یوه‌سته بهدهزگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆ ئه‌وا تا ئێستا زیاتر له 50 ده‌زگای راگه‌یاندنی ناوخۆیی كه له ئۆفیسی پارێزگاكان تۆمارده‌كرێن، چونكه ده‌سه‌ڵاتمان به ئۆفیسه‌كانی پارێزگاكان داوه بۆ تۆماركردنییان، هه‌روه‌ها رێكخراوه ناوخۆییه‌كانیش تا ئێستا 60 رێكخراو ده‌بن و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه له ئۆفیسی پارێزگاكانه‌وه تۆمارده‌كرێن و ده‌یانه‌وێت چاودێریی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن".
له‌باره‌ی رۆڵی رێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیشه‌وه، شۆڕش حه‌سه‌ن له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌و رێكخراوانه چی ناوخۆیی بێت یان بیانی رۆڵێكی باشیان هه‌بێت، به‌ڵام گرنگه ئه‌و پرۆسه‌یه كه له رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه چاوی زۆری له‌سه‌ره، پێمان باشه پڕۆسه‌یه‌كی تا بكرێت زۆرترین شه‌فافییه‌تی تیادابێت و هیچ گرفت و گازنده‌یه‌كی تیادا نه‌بێت، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه زۆرترین چاودێری بكرێت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه و زۆرترین رووماڵیش بكرێت له رووی راگه‌یاندنه‌وه، چونكه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌كو چاودێرێكی باشن به‌سه‌ر پڕۆسه‌كه‌وه".