Azat Muhammet
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
بەڕێوەبەرى ئاسایشى شنگال، قاسم دربۆ لە لێدوانێکى بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند کە "دەگوترێ پەکەکە لەگەڵ هەولێر گەیشتوونەتە رێککەوتن" و لەمبارەیەوە گوتی: "دواى ئەو هەموو فشارە نێودەوڵەتى و نێوخۆیی خرایە سەر چەکدارانى پەکەکە بۆ ئەوەى لە شنگال دەربچن، لە ئێستادا دەگوترێ چەکدارانى پەکەکە سەرقاڵى ئامادەکارین بۆ ئەوەى بگەرێنەوە بۆ شوێنی پێشووی خۆیان".
دربۆ جەختی لەوە کردەوە کە پەکەکە و یەپەگە بە پێی ئەم داواکارییەی لێیان کراوە ناوچەکە چۆل دەکەن.
لەدوای ئازادکردنەوەی شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ١٣/١١/٢٠١٥، حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەندین جار بە فەرمی داوای لە چەکدارانی پەکەکە کردووە ئەو ناوچەیە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئەو شوێنانەی پێشتر لێوەی هاتبوون.