سياسەت

‎مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی نوێی ئێران کرد

- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسولی نوێ خواست و پەرەپێدانی پەیوەندییە ھەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

Heman Hussein Yaseen Yaseen  | 05.08.2019 - نوێکردنەوە : 06.08.2019
‎مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی نوێی ئێران کرد

Arbil

هەولێر - AA

‎ئەمرۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆنسولی نوێی ئێران لە ھەولێر، نەسروڵڵا رەشنودی کرد.

‎بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنێکدا، کۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێم ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم خواست.

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسولی نوێ خواست و پەرەپێدانی پەیوەندییە ھەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن