قودس
سەبری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە ئیسرائیل دەیەوێت گورزێك لە حەماس بدات بە شێوەیەك وا پیشان بدات كە پەیوەندی ھەیە لە نێوان حەماس و رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
سەبری گوتی: "لە ژێر ناوی داعش دەیانەوێت شەڕ لە دژی ئیسلام ھەڵبگیرسێنن، ئەوەی لە غەززە روودەدات ھیچ پەیوەندیەكی بە داعشەوە نییە، حەماس ھیچ پەیوەندیەكی لەگەڵ داعش و رووداوەكانی سینا نییە. ئامانج لێرەدا دروستكردنی پەیوەندییە لە نێوان داعش و رووداوەكانی سینا".
سەبری راشیگەیاند كە دەبێت گەمارۆی سەر غەززە ھەڵبگیرێت و كێشەكانی ئەو كەرتە چارەسەر بكرێن.
سەبری گوتیشی: " نابێت مرۆڤایەتی ھەرگیز ئەمە قبووڵ باكات، خەڵكی غەززە پێویستە لە ژێر مەرجی مرۆڤایەتی بژین و ئەمەش دەكەوێتە بەرپرسیاریەتی وڵاتانی دەورووبەر و نەتەوەیەكگرتووەكان".