واشنتۆن
سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز و جێنیشینی ئیماراتی عەرەبی محەمەد ئەلنەحیان ئەنجامدا و تێدا تاوتوێی رێککەوتنی پڕۆگرامی ناوەکی ئێرانیان کرد.
بەپێی روونکردنەوەی کۆشکی سپی، ئۆباما لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکاندا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پڕۆگرامی ناوەکی ئێران ئاشتیخوازانەیە و ناتوانێت چەکی ناوەکی بەدەستبھێنێت.
ئۆباما راشیگەیاندووە کە ئەمریکا بەرگری لە دۆستانی ناوچەکە دەکات بەرامبەر ھەر کێشەیەکی ئێران و ھاوکات پێکەوە کێشەکان چارەسەر دەکەن.
جێگەی باسە سەرۆک ئۆباما لەگەڵ ھەردوو سەرۆکەکە باسی لە قەیرانی یەمەن کردووە.
لە کۆبوونەوەی دەیڤید کامپی مانگی ئایاری ئەمساڵ کە ئۆباماش تێدا بەشداربوو، زۆربەی وڵاتانی کەنداو جێنیشنیی خۆیان رەوانەی کۆبوونەوەکە کردبوو ئەمەش وەک کاردانەوەیەکی ئەو وڵاتانە دژی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لەقەلەم درا.